ڕێننمایی: بۆ خوێندنەوەی کتێبەکانم لە (Avîn – Digitala Bokhandel) پێویستم بە چییە؟
کاتێک کتێبێک لە (Avîn – Digitala Bokhandel) دەکڕیت، فایلێکی PDFت لەڕێگەی بەستەری (لینک) داگرتنەوە بۆ دەچێت. لێرەدا ئەوانە دەستنیشانکراون کە پێویستتن بۆ ئەوەی بتوانیت کتێبەکە بخوێنیتەوە:
پێویستم بە چییە؟
- ئامێرێک بۆ خوێندنەوە – کۆمپیوتەر (PC/Mac)، تابڵێت، ئامێری کتێبخوێنەوە (läsplatta) یاخود مۆبایلی زیرەک.
- هێڵی ئینتەرنێت – بۆ ئەوەی بتوانیت لەڕێگەی ئەو لینکەی دوای کڕین وەریدهەگریت کتێبەکە دابگریت (داونلۆد بکەیت).
- دەستگەیشتن بە لینکی داگرتنەکەت – دوای کڕین بۆت دەنێردرێت. بە پارێزراوی هەڵیبگرە.
- بەرنامەیەکی PDF – دەتوانیت کتێبەکە ڕاستەوخۆ لە وێبگەڕەکەتدا بخوێنیتەوە، بەڵام ئێمە ڕێنماییت دەکەین بەرنامەی Adobe Acrobat Reader یاخود بەرنامەیەکی هاوشێوەی PDF بەکاربهێنیت بۆ ئەزموونێکی باشتر لە خوێندنەوەدا.
- ڕێزگرتن لە مافی کۆپیکردن (مافی خاوەندارێتی) – بۆت نییە بە هیچ شێوازێک کتێبەکە کۆپی بکەیت، بنێریت بۆ کەسانی تر یاخود بڵاوی بکەیتەوە. کتێبەکە بەپێی یاسای مافی خاوەندارێتی (upphovsrättslagen) پارێزراوە.
خوێندنەوەی کتێبەکە لەسەر کۆمپیوتەری PC یاخود Mac
- بەرنامەی پێشنیازکراو: Adobe Acrobat Reader
- بەرنامەی بەدیل: وێبگەڕەکانی وەک Chrome, Firefox, Edge یاخود Safari دەتوانن فایلەکانی PDF بکەنەوە، بەڵام تایبەتمەندییەکانیان سنوردارترە.
ئەو کێشەنەی ڕەنگە ڕووبدەن:
- فایلەکە ناکرێتەوە: دڵنیابەرەوە لەوەی بەرنامەیەکی PDFت لەسەر ئامێرەکەت دابەزاندووە.
- پەیامی هەڵە (Error): لەڕێگەی لینکەکەوە دووبارە کتێبەکە دابگرەرەوە.
خوێندنەوەی کتێبەکە لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید (Android)
- ئەپە پێشنیازکراوەکان: Adobe Acrobat Reader یاخود Xodo PDF Reader
- ئەم ئەپانه لە Google Play بەردەستن.
ئەو کێشەنەی ڕەنگە ڕووبدەن:
- فایلی PDF دەستناکەوێت: لە بوخچەی “Downloads” (Nedladdningar) بگەڕێ ياخود بەڕێوەبەری فایلەکانی ئەپەکە بەکاربهێنە.
- نووسینەکە بە هەڵە نیشان دەدرێت: بەرنامەیەکی تری PDF بەکاربهێنە.
خوێندنەوەی کتێبەکە لەسەر iPhone یاخود iPad
- ئەپە پێشنیازکراوەکان: Apple Books (Böcker) یاخود Adobe Acrobat Reader
- ئەم ئەپانه لە App Store بەردەستن.
ئەو کێشەنەی ڕەنگە ڕووبدەن:
- فایلی PDF لە Safari دەکرێتەوە بەڵام پاشەکەوت (Save) نابێت: داگرسانی “Share” (Dela) دابگرە و “Save to Books” (Spara i Böcker) هەڵبژێرە یاخود لەگەڵ Acrobat Reader بیکەرەوە.
زانیاری گرنگ دەربارەی مافی خاوەندارێتی (Upohovsrätt)
سەرجەم ئەو ناوەڕۆکەی لەڕێگەی Avînەوە دەیکڕیت بەپێی یاسای مافی خاوەندارێتی پارێزراوە.
بۆت نییە:
- دەق یاخود ڕەسمەکان کۆپی بکەیت
- فایلی PDF لەگەڵ کەسانی تردا بڵاو بکەیتەوە
- فایلەکە پرێنت بکەیت یاخود ڕەوانەی خزمهتگوزارییە دەرەکییەکان بکه یت (سەر تۆڕەکان باربکەیت)
تکایە ڕێز لەم ڕێنماییانە بگرە – هم لەبەر خاتری نووسەرەکە و هم بۆ پابەندبوون بە یاسا.