کتێبخانەی دیجیتاڵ

 
ڕێننمایی: بۆ خوێندنەوەی کتێبەکانم لە (Avîn – Digitala Bokhandel) پێویستم بە چییە؟
کاتێک کتێبێک لە (Avîn – Digitala Bokhandel) دەکڕیت، فایلێکی PDFت لەڕێگەی بەستەری (لینک) داگرتنەوە بۆ دەچێت. لێرەدا ئەوانە دەستنیشانکراون کە پێویستتن بۆ ئەوەی بتوانیت کتێبەکە بخوێنیتەوە:

پێویستم بە چییە؟

  • ئامێرێک بۆ خوێندنەوە – کۆمپیوتەر (PC/Mac)، تابڵێت، ئامێری کتێبخوێنەوە (läsplatta) یاخود مۆبایلی زیرەک.
  • هێڵی ئینتەرنێت – بۆ ئەوەی بتوانیت لەڕێگەی ئەو لینکەی دوای کڕین وەریدهەگریت کتێبەکە دابگریت (داونلۆد بکەیت).
  • دەستگەیشتن بە لینکی داگرتنەکەت – دوای کڕین بۆت دەنێردرێت. بە پارێزراوی هەڵیبگرە.
  • بەرنامەیەکی PDF – دەتوانیت کتێبەکە ڕاستەوخۆ لە وێبگەڕەکەتدا بخوێنیتەوە، بەڵام ئێمە ڕێنماییت دەکەین بەرنامەی Adobe Acrobat Reader یاخود بەرنامەیەکی هاوشێوەی PDF بەکاربهێنیت بۆ ئەزموونێکی باشتر لە خوێندنەوەدا.
  • ڕێزگرتن لە مافی کۆپیکردن (مافی خاوەندارێتی) – بۆت نییە بە هیچ شێوازێک کتێبەکە کۆپی بکەیت، بنێریت بۆ کەسانی تر یاخود بڵاوی بکەیتەوە. کتێبەکە بەپێی یاسای مافی خاوەندارێتی (upphovsrättslagen) پارێزراوە.
خوێندنەوەی کتێبەکە لەسەر کۆمپیوتەری PC یاخود Mac

  • بەرنامەی پێشنیازکراو: Adobe Acrobat Reader
  • بەرنامەی بەدیل: وێبگەڕەکانی وەک Chrome, Firefox, Edge یاخود Safari دەتوانن فایلەکانی PDF بکەنەوە، بەڵام تایبەتمەندییەکانیان سنوردارترە.
ئەو کێشەنەی ڕەنگە ڕووبدەن:

  • فایلەکە ناکرێتەوە: دڵنیابەرەوە لەوەی بەرنامەیەکی PDFت لەسەر ئامێرەکەت دابەزاندووە.
  • پەیامی هەڵە (Error): لەڕێگەی لینکەکەوە دووبارە کتێبەکە دابگرەرەوە.
خوێندنەوەی کتێبەکە لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید (Android)

  • ئەپە پێشنیازکراوەکان: Adobe Acrobat Reader یاخود Xodo PDF Reader
  • ئەم ئەپانه لە Google Play بەردەستن.
ئەو کێشەنەی ڕەنگە ڕووبدەن:

  • فایلی PDF دەستناکەوێت: لە بوخچەی “Downloads” (Nedladdningar) بگەڕێ ياخود بەڕێوەبەری فایلەکانی ئەپەکە بەکاربهێنە.
  • نووسینەکە بە هەڵە نیشان دەدرێت: بەرنامەیەکی تری PDF بەکاربهێنە.
خوێندنەوەی کتێبەکە لەسەر iPhone یاخود iPad

  • ئەپە پێشنیازکراوەکان: Apple Books (Böcker) یاخود Adobe Acrobat Reader
  • ئەم ئەپانه لە App Store بەردەستن.
ئەو کێشەنەی ڕەنگە ڕووبدەن:

  • فایلی PDF لە Safari دەکرێتەوە بەڵام پاشەکەوت (Save) نابێت: داگرسانی “Share” (Dela) دابگرە و “Save to Books” (Spara i Böcker) هەڵبژێرە یاخود لەگەڵ Acrobat Reader بیکەرەوە.
زانیاری گرنگ دەربارەی مافی خاوەندارێتی (Upohovsrätt)
سەرجەم ئەو ناوەڕۆکەی لەڕێگەی Avînەوە دەیکڕیت بەپێی یاسای مافی خاوەندارێتی پارێزراوە.

بۆت نییە:

  • دەق یاخود ڕەسمەکان کۆپی بکەیت
  • فایلی PDF لەگەڵ کەسانی تردا بڵاو بکەیتەوە
  • فایلەکە پرێنت بکەیت یاخود ڕەوانەی خزمه‌تگوزارییە دەرەکییەکان بکه یت (سەر تۆڕەکان باربکەیت)
تکایە ڕێز لەم ڕێنماییانە بگرە – هم لەبەر خاتری نووسەرەکە و هم بۆ پابەندبوون بە یاسا.